منداڵێك لە شارۆچکەیەکی ویلایەتی ئوتار پرادیش لە
هیندستان بە چوار دەست و چوار قاچەوە لە دایك بو.
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، خەڵکی هیندستان ئەو
منداڵەیان ناو ناوە منداڵی موعجیزە و پێیان وایە بە رەچەڵەک دەگەرێتەوە بۆ یەکێك
لە خواوەندەکانی هیندستان کە خواوەمد لاکشمییە.
وێنە و ڤیدیۆی ئەو منداڵە بڵاوبونەتەوە و دەردەکەوێت کە
ئەو منداڵە دو قاچ و دو دەستی زیادەی هەیە کە بە سکییەوە نوساون.
منداڵەکە کێشی شەش پاوەندن و نیوە و لە نەخۆشخانەیەکی ئوتار پرادیش لە هیندستان لە دایك بوە.
بەپێی راپۆرتە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، دایك و منداڵەکە
تەندروستییان باشە و لە ئێستادا هیچ گرفتێکی تەندروستییان نییە.
1091 جار خوێندراوەتەوە