فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ماڵێکی لە کامپی پەنابەرانی
شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردومان کرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا
ماڵێکیان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردومان کردوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە هێرشەکە
زیانی گیانیی نەبوە و تەنها زیانی ماددیی هەبوە.
هێرشەکە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی
سەربازیی عێراق لە پێکهاتبون لە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، سەرۆک ئەرکانی فەرماندەیی
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و جێگرەکە، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان و ژمارەیەکی دیکە لە
فەرماندەکانی سوپای عێراق، بە سەردانێک گەیشتە شارۆچکەی مەخمور.
143 جار خوێندراوەتەوە