لە دوای دووساڵ کە بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی
کۆرۆنای نوێوە نەیانتوانی ئەنجامی بدەن لە هیندستان هەزاران هیندۆسی بەمەبەستی بەجێگەیاندنی
حەج کەوتنە رێ بۆ پەرستگای شری ئامارناس کە چوار هەزار مەتر لە ئاستی روی دەریاوە
بەرزە.
ئەو هیندۆسانەی دەیانەوێت حەج بکەن ساڵانە 34 کیلۆمەتر رێ دەکەن بەمەبەستی چون بۆ ئەو پەرستگایەی بەلای خۆیانەوە پیرۆزە و دەکەوێتە
چیاکانی هیمالایا لەو بەشەی کەشمیر کە لەژێر دەسەڵاتی هیندستان-دایە (جاموو و كەشمیر)
و زۆرینەی دانیشتوانی موسڵمانن.
319 جار خوێندراوەتەوە