دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوی بڵاوکردەوە و
تێیدا هاتوە پلەکانی گەرما لە پارێزگایەکیدا دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: بەیانی دوشەممە لە باکور و ناوەڕاستی
عێراق و پارێزگاکانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاسمانی باشوری عێراق ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوەنەوەی
تۆز و خۆڵ و پلەکانی گەرما لە بەسرە لە نیوەکوڵان نزیك دەبێتەوە و دەگاتە (50)
پلەی سیلیزی.
کەشناسی عێراق دەشڵێت: رۆژی سێشەممە بە هەمان شێوە ئاسمانی باکور و
ناوەڕاستی عێراق و پارێزگاکانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە،
بەڵام ئاسمانی پارێزگاکانی باشور ساماڵ نابێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
راشیگەیاند: رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی لە عێراق و هەرێم
ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە.
757 جار خوێندراوەتەوە