وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 01/07/2022
کوردستان
+
-

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى رایدەگەیەنێت؛ كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) لە رەگەزی (نێر) هەیە جگە لە تایبەتمەندیەكانی (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك).

دامەزراندنەکە چەند مەرجێک لە خۆى دەگرێت لەوانە، مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و تەمەنى لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت و باڵاى 170سم کەمتر نەبێت کێشى لە نێوان 60 بۆ 70 کیلۆگرام بێت.

بۆ زانینى مەرجەکان و پڕکردنەوەى فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە.

837 جار خوێندراوەتەوە