کوڕی بەرپرسێکی کۆچکردوی یەکێتی گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:37 - 01/07/2022
کوردستان
+
-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کوڕی ئەفسەری دیار و کۆچکردوی یەکێتی، نەبەز ئەحمەد کوردە گەیەندرایە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کە فیشەک بە جەستەیەوە بوە، بەڵام لەوێ گیان لەدەست دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، زەند نەبەز ئەحمەد کوردە، کە تەمەنی (22) ساڵە، بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی کاریگەری برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، دەوترێت خۆی کوشتوە.

ساڵی 2012، لیوا نەبەز ئەحمەد کوردە لێپرسراوی بەشی چاودێری و پشکنینی هێزەکانی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجامی روداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

10704 جار خوێندراوەتەوە