شاندێکى چوارچێوەى هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 01/07/2022
کوردستان
+
-

سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرایکردووە، بریارە هەفتەى داهاتوو شاندێکى چوارچێوەى هەماهەنگی بەسەرۆکایەتى نوری مالیکى یان هادی عامری سەردانى هەرێمی کوردستان بکات.

سەرچاوەکە باسى لەوەش کردووە، سەردانەکەى شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ پارتى و یەکێتى سەبارەت بە پرسی پێکهێنانى حکومەت و بەتایبەت پۆستى سەرۆک کۆمار.

ئاماژە بەوەشکراوە، چوار چێوەى هەماهەنگی دەیەوێت بە فەرمی کۆتا بریاری پارتى و یەکێتى لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمارەوە وەربگرێت، هەرچەندە لە رۆژانى رابردوو بافڵ تاڵەبانى هەڵوێستى کۆتایی یەکێتى بە سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی راگەیاندوە.

وا بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی لەم مانگەدا  لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە  و هەوڵی پێکهێنانی گەورەترین  هاوپەیمانی بدات بۆ پێکهێنانی حکومەت.

475 جار خوێندراوەتەوە