شارەزایانی کەشناسی ئەمەریکا بەرزترین پلەی گەرمییان لە رۆژدا دەستنیشان
کرد کە لە ئێران تۆمارکراوە و پێشبینی دەکەن، لەوانەیە هەفتەی داهاتو پلەکانی
گەرما لە ئێران زیاتر بەرزببنەوە. 
 
شارەزایانی کەشناسی ئەمەریکا رایانگەیاند: بەرزترین پلەی گەرما لە ئەبادان  تۆمارکراوە کە گەیشتوەتە (52) پلەی سیلیزی. 
 
هاوکات، نەخشەی پلەی گەرمی و شەپۆلی گەرماش بڵاکراوەتەوە کە تێیدا شەپۆلەکە
بە درێژایی باشوری عێراق و کوێت و سعودیەدا تێپەڕدەبێت. 
 
شارەزایان پێیان وایە، لە کاتی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بەو شێوەیەی کە
لە ئێران رویداوە کاريگەری دەکاتەسەر تەندروستی مرۆڤ و هەندێ جار گیان لەدەستدانی
بە داوەوەیە.
                
 
              1443 جار خوێندراوەتەوە