بەمەبەستی دیاریکردنی رۆژی جەژنی قوربان، پێویستە پشت بە بینینی مانگ
ببەسترێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ناوەندێکی گەردونناسی پێشبینی خۆیان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان خستوتەڕو.
ناوەندە گەردونییەکان پێشبینی ئەوە دەکەن لەوانەیە یەکەم رۆژی مانگی زیلحەججە بکەوێتە (30) حوزەیرانەوە.
بە بۆچونی ناوەندە گەردونییەکان مانگی نوێ لە ئێوارەی (29)ی مانگ
دەردەکەوێت و بەمەش یەکەم رۆژی مانگی زیلحەججە دەکەوێتە (30) حوزەیران و بەمەش
(9)ی تەموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
هاوکات، سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی میسر لە لێدوانێکدا رایگەیاند: بە گوێرەی لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی پەیمانگاکەمان رۆژی (9)ی تەموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
کۆمەڵەی کەشناسی سعودیە و فەلەکناسی رایگەیاند: مانگی زولقەعدە (30) رۆژ دەبێت و یەکەمین رۆژی مانگی زیلحەججە دەکەوێتە (30) حوزەیرانی (2022).
جەژنی قوربان دوەم
جەژنی ئاینی ئیسلامە و ساڵانە ئەو کەسانەی پەیڕەوی ئەو ئاینەکە دەکەن
یادی دەکەنەوە.
6732 جار خوێندراوەتەوە