وەزارەتی کارەبا: لێخۆشبونی قەرزی کارەبا درێژناکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:59 - 23/06/2022
کوردستان
+
-

وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی لێخۆشبونی 15%ی قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا بڵاوکردەوە و داواشی لە هاوبەشانی کارەبا کردوە کە قەرزاری كرێی كارەبان كرێیەکانیان بدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتوە و درێژ ناكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بون بەدرێژایی شەش مانگی رابردو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبونی 15%ی كرێی كارەبای درێژكردەوە.

دەشڵێت: لە ئێستادا ئەو لێخۆشبونە كۆتایی هاتوەو بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە.

راشیگەیاند: وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوشەممەی رابردو، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لێخۆشبونی ڕێژەی 15%ی قەرزەكانی شارەوانی، گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار بۆ ماوەی سێ مانگ درێژ کردەوە و لە ئەمڕۆوە لێخۆشبونەکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

4399 جار خوێندراوەتەوە