شاندێكی سەربازی
هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق کۆدەبنەوە و
گفتوگۆی چەند دۆسیەیەکی هاوبەشی سەربازی و ئەمنی نێوانیان دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
شاندێکی سەربازی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی عیسا عوزێر، سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە
لە ڕێی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بە فڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتنە بەغداد.
سەردانی ئەو
شاندە سەربازیە دوای سەردانی هەفتەی
رابردووی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق شاندێكی یاوەری دێت بۆ هەرێمی کوردستان و بڕیارە
لەبارەی چەند پرسێكی هاوبەشی نێوان هەردوولا گفتوگۆ بکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە
لەو بارەیەوە رایگەیاند: سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق،
بە سەرۆكایەتی فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی
هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی
پشكنینی گشتی یاوەری دەکرێن و بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق
و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان كۆببنەوە .
ئەوە لەکاتێدایە،
هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی پێشتر لە بارەی دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش بۆ
ناوچە دابڕیندراوەکان و دۆسیەی بودجەی پێشمەرگە و چەك و تەقەمەنی چەند جارێک گفتوگۆیان
کردوە.
180 جار خوێندراوەتەوە