درەنگانێکى شەوى
رابردو، بومەلەرزەیەکى بەهێز بەشێک لە ئەفغانستانى هەژاند، جگە لە زیانە ماددییە
زۆرەکان، سەدان کەسیش بونەتە قوربانى.
ئاژانسی بەڕێوەبردنی
کارەساتەکانی ئەفغانستان رایگەیاند: ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەشێک لە ئەفغانستان و
پاکستانی هەژاندووە، لایەنی کەم 250 کەس لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و
زیاتر لە 250 کەسیش برینداربون کە زۆربەیان لە پارێزگاى پەکتیکا بووە.
بەپێى هەندێ
سەرچاوەى میدیایش، ژمارەى ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە زیاترە لە 200 کەس،
بەڵام بەوتەى بەرپرسانى ئەفغانستان بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر کەس بریندارن، رێژەى
گیان لەدەستدان بەرز دەبێتەوە.
بوومەلەرزەکە لە
دووری 44 کیلۆمەتر لە پارێزگای خۆستی سەر سنوری پاکستان روویداوە کە گوڕەکەى 6.1
پلەی رێختەر بووە و قوڵییەکەی 51 کیلۆمەتر بووە و بەهێز و ماوە درێژ بووە و زیاتر
لە 119 ملیۆن کەس لە ئەفغانستان و پاکستان و هیندستان هەستیان پێکردووە.
185 جار خوێندراوەتەوە