ئەردۆغان داواى زیادکردنى موچەکەى دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:28 - 21/06/2022
جیهان
+
-

سەرۆکى تورکیا داوا دەکات، موچەکەى بەڕێژەى 40% بەرزبکەنەوە. ئۆپۆزسیۆنیش بە توندى رەخنەى لێدەگرن.

رۆژنامەى بیرگون-ى تورکى بڵاوى کردەوە، ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى گەلى کۆمارى (جەهەپە)، کە گەورەترین پارتى ئۆپۆزسیۆنى تورکیایە، لە تویتێکدا ئاشکرای کرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا داوایەکى پێشکەشى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە بۆ زیادکردنى موچەکەى بەڕێژەى 40%.

باسى لەوەشکردووە، لەئێستا موچەى ئەردۆغان 100 هەزار لیرەیە کە دەکاتە 5 هەزار و 770 دۆلار، دواى کردووە موچەکەى بۆ زیادبکرێت و بکرێتە 140 هەزار لیرە کە دەکاتە 8 هەزار و 135 دۆلار.

سەرۆکى فراکسیۆنى جەهەپە، رەخنەى لە ئەردۆغان گرت و دەڵێت: وادیارە قەیرانى دارایى کاریگەرى لەسەر سەرۆک کۆمار دروستکردووە، لە کاتێکدا لە تورکیا کەمترین موچە وەک خۆى ماوە و هیچ باسێک نیە بۆ زیادکردنى.

956 جار خوێندراوەتەوە