وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمەریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کێشی دابەزاندوە و لە
لێدوانێکیدا خێراترین رێگەی بۆ کێش دابەزاندن ئاشكرا کرد.
مایك پۆمپیۆ، وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: دەتوانرێت زۆر
بەخێرایی کێش داببەزێنرێت بە چەند رێگایەکی ئاسان و سادە کە پێشتر خەڵك لە کۆندا
ئەنجامی داوە.
دەشڵێت: هەر کەسێك دەیەوێت کێش داببەزێنێت پێویستە واز لە نان (سەمون و
بابەتی هەویرکاری) و پاستا و برنج و خواردنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت و
وەرزش بکات.
راشیگەیاند: زۆر حەز بە خواردنی فاست فود و شیرینی دەکەم، بەڵام ئێستا وازم
لێهێناون و کۆنترۆڵی خۆمم کردوە و هەست دەکەم تەندروستیم باشترە.
دەربارەی ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا زۆر هانی داوە کە
خواردنی خێرا بخوات، رایگەیاند: ئەوە راست نییە، پێش ئەوەی نزیك بم لە ترمپ هەر حەزم لە فاست
فود کردوە.
1142 جار خوێندراوەتەوە