نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات
و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (118) دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و
بە بەراورد بە دوێنی زیاتر لە چوار دۆلار دابەزیوە..
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (116) دۆلارە..
دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی توندکردنەوەی
رێکارەکانی کۆرۆنایە لە چین، زۆربەی کارگە گەورەکان و بازاڕەکانی داخستوە، بەمەش
خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا کەمدەبێتەوە، بەو پێیەی چین بە گەورە کڕیاری نەوت لە
جیهاندا دادەنرێت.
بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا،
قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو
بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند
173 جار خوێندراوەتەوە