گیراوەیەک بۆ چارەسەرى سکچون و رشانەوە دەخرێتەڕو

KNN : Kurdish News Network
11:52 - 14/06/2022
تەندروستی

لێشاوێکی زۆر خراپی سکچوون و ڕشانەوە ئەم شارەی تەنیوە، ژمارەیەکی ئێجگار زۆری نەخۆش داخڵ دەکرێن، جارێ نازانرێت ئایە ڤایرۆسە یا بەکتریایی ترە، یان کۆلێرایە.

تکایە ئەم ماویە هەوڵ بدەن کەمترین کات لە دەرەوە نان بخۆن، سەوزە و میوە جوان بشۆنەوە، هەوڵ بدەن ئاوی بتڵ یاخود ئاوی فلتەر بخۆنەوە، زوو زوو دەست بشۆن و تەعقیمی کەن..

‎جیاوازی ئەم پەتایەی ئەمساڵ لەساڵانی پێشومان بەشێكی زۆری ئەوكەسانەی كەتووشی دێن لەماوەیەكی زۆر كورتدا دووچاری و وشك بوونەوەی جەستە و كەمبوونەوەی كانزاكانی جەستە و بەشێکیشیان دوچاری سستی گورچیلەكان دەبن.

‎لە کاتێک منداڵەکەت یان خۆت توشی سکچون و رشانەوە بویت و دوور بویت لە نەخۆشخانەو بنکە تەندروستییەکان،  تکایە لەماڵەوە چارەسەری ووشکبونەوە و بێهێزیەکەت بکە بەم کارە ئاسانە لەناو ماڵەکەی خۆت
‎١-یەک لیتر ئاوی کوڵاویی ساردبۆوە
‎٢-شەش کەوچکی چا شەکر ٣٠ گم
‎٣-یەک کەوچکی چا خوێ ٢.٥گم
‎ئەمانە تێکەڵ بکەو دوای هەر سکچونێک یان ڕشانەوەیەک بڕێکی بدەیە .
 هەوڵبدە قەرەبووی لەدەستدانی پۆتاسیۆم بکاتەوە، (بۆ نمونە مۆز بخۆن).
‎ئەم گیراوەیە تاکوو 24 کاتژمێر  دەتوانی بەکاری بهێنی.

 

دکتۆر. هێرش حەیدەر - پزیشکى پسپۆڕى هەناوى

2755 جار خوێندراوەتەوە