نرخی دۆلار و تمەن بەرزبوەنەوە

KNN : Kurdish News Network
05:56 - 13/06/2022
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەرزبوەوە


نرخی دراوەکانی لە بازاڕەکانی هەرێمدا لەکاتی داخستندا بەم شێوەیە بو:
(100) دۆلار بە (148) هەزار و (700) دینار.
(100) دۆلار بە بە سێ ملیۆن و (125) هەزار تمەنە.
(100) دۆلار بە هەزار و (715) لیرەی تورکییە.
(100) دۆلار بە (81) پاوەندی ئیستەرلینییە.


بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، نرخی دۆلار بەرزبوەتەوە و 100 دۆلار بە (148) هەزار (350) دینار مامەڵەی پێوەکراوە و (100) دۆلارێکیش بە هەزار و (720) لیرەی تورکی بوە و یەك دۆلاریش بە زیاتر لە (33) هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکراوە.


ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی دۆلار لە هەرێمی کوردستاندا ماوەی چەند هەفتەیەکە بەرزبوەتەوە و هەر (100) دۆلارێك (148) هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاندوە و لیرەی تورکی لە ئەمساڵ نزمترین ئاستی تۆمارکردوە و بەردەوامە لە دابەزین، چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی لێدوانێکی سەرۆکی تورکیاوە بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

 

هاوکات، دوێنێش تمەنی ئێرانی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا زۆر بە کتوپڕی دابەزی و شارەزایان هۆکارەکەی بۆ وەستانی دانوستانی نێوان ئەمەریکا و ئێران سەبارەی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەگەڕێننەوە.

1268 جار خوێندراوەتەوە