بە بڕیاریكی سعودیە بەشێکی زۆری مسوڵمانانی بەریتانیا لە حەج بێبەش دەبن

KNN : Kurdish News Network
07:01 - 12/06/2022
جیهان
+
-

حکومەتی سعودیە بڕیارێکی تایبەتی بۆ مسوڵمانانی بەریتانیا دەکرد و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاریاندا، ئەوانەی خوازیاری بەجێهێنانی فەریزەی حەجن پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و ناو بچێتە تیروپشکەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمەڵێکی زۆری مسوڵمانانی ئەو وڵاتە زەرەرمەندبون بەو پێیەی پێشتر تکتی فرۆکەیان بۆ سعودیە بڕیوە و پارەکانیشییان بۆ ناگەڕێتەوە و ناشتوانن ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنن ئەگەر ناویان لە تیروپشک دەرنەچێت.

 

خەرجی حەج بۆ هەر هاوڵاتییەکی مسوڵمانی بەریتانیا لەنێوان شەش هەزار بۆ (10) هەزار پاوەندی ئیستەرلینییە کە دەکاتە حەوت هەزار  بۆ زیاتر لە (12) هەزار دۆلار ئەمەریکی.

 

پێشتر هەر مسوڵمانێك لە بەریتانیا بیویستیایە فەریزەی حەج بە جێبگەیەنێت، دەیتوانی تەنیا تکت ببڕێت و گەشتەکەی ئەنجام بدات.

217 جار خوێندراوەتەوە