لە سەرەتای مانگی
ئازاردا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کۆمەڵێك سزایان بۆسەر روسیا دیاریکرد. جۆ بایدن لە کۆشکی سپی رایگەیاند: ئەم سزایانە
دەبێت تەقینەوەیەکی بەهێزبێت و بدرێت لە سەرچاوە ئابوری و سەربازییەکانی پوتین، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبونى 100 رۆژی بەسەر شەڕەکەدا، ماشینەکانی شەڕ بەردەوامن و کاری خۆیان دەکەن، روسیا بەهۆی شەڕەکەوە لافاوێک لە پارەی نەختیی دەستدەکەوێت کە نزیکەی (800) ملیۆن دۆلارە لە رۆژێکدا. ئەمەش هێندەی دەستکەوتی دەوڵەتێکی سوپەرپاوەرە کە لە داهاتی نەوت و گاز بەدەستی دەهێنێت.
چەندین ساڵە روسیا
سوپەرمارکێتیکی گەورە بوە بۆ فرۆشتنی کەرەستە خاوەکان کە جیهان بەشیوەیەکی چڵێسانە چاویان تێبڕیوە، نەک هەر لە بواری وزەدا،
بەڵكو لە گەنم و نیکڵ و ئەلەمنێوم و پالادێۆمیشدا، داگیرکردنی ئۆکرانیاش پاڵی
بەئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە نا کە جارێکی تر
بیربکەنەوە لە جۆری پەیوەندیەکانیان، هەرچەندە یەکێتی ئەورپا هەفتەی
رابردو هەنگاوی نا بەوەی کەسازانێک بکرێت لەسەر هاوردەی وزەی ڕوسیا.
ڕوسیا زۆر دورە لەوەی کە بە تەندروستی کاربکات، ئیستا بە شیوەیەکی قێزەون سەیردەکرێت لە لایەن دەوڵەتە
پێشکەوتوەکانەوە. کۆمپانیا گەورەکان ڕوسیایان بەجێهێشتوە ، زۆربەیان بە ملیاران دۆلاریان جێهێلاوە. ئابوری روسیا بەرە و پاشەکشەیەکی قوڵ دەڕوات.
پوتن دەتوانێت ئەمە پشت گوێبخات لە
ئێستادا لەبەرئەوەی سندوقی پارەکەی پڕە بە هۆی بەرزی نرخی کەرەستە خاوەکانەوە لەم
کاتەی جەنگەدا. هەرچەندە هەندێ وڵات
هاوردەی وزەی روسییان قەدەغەکردوە یان بڕیاریان داوە کە وزەی ڕوسی نەکڕن
بەڵام داهاتی نەوت و گازی ڕوسی بۆ ئەمساڵ
نزیکەی (285) ملیار دۆلارە بەپێێ داتاکانی
بلومبێرگ کە لە وەزارەتی ئابوری روسیاوە
وەریگرتوە، رێژەکەی (20%) زیاترە بەراورد بە ساڵی رابردو. بەڵام لەگەڵ کەرەستە خاوەکانی تردا ئەو پارەیە دەرئەهێنیتەوە بەرامبەر بەوەی کە (300) ملیار دۆلارەی کە روسیا بەهۆی سزاکانەوە بلۆک کراوە.
سەرکردەکانی ئەوروپا ئەزانن کە ئەبێت بوەستن لە کڕینی وزەی ڕوسی وە هەروەها ئەبێت پاڵپشتی ئۆکرانیای وێڕان بوو بکەن کە دراوسێیانە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەورپیەکان ئەزانن کە ئەمە کاریگەری ناڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئابوریەکەیان .
ئەم هەفتەیە ئەوروپا رازی بوە بەوەی رێگابدرێت
بەکڕینی بەشێک لە ووزەی ڕوسی ئەمەش ڕێگای کردەوە بۆئەوەی دەنگ بدرێت لەسەر پاکێجە شەش
هەنگاوەکە دوای مشتومڕێکی زۆر لە نێوان ئەنداماندا. لە کاتی سەپاندنی سزادا بەسەر وڵاتێکدا
بەردەوام زۆر لێکردنی سیاسی ئەوێت، ئەبێت
زۆرترین زیان بەو وڵاتە بگەیەنیت و کەمترین زیان بە وڵاتی خۆت بگەیەنیت ، ئەمەش
ئاسنترە بەقسە وەک لە کردار.
تەنها گەمارۆی وزە ئازاری ڕوسیا ئەدات، ئەمساڵ ئەو زیادەی کە ئەچێتە سەر ئەژماری روسی زۆرە، تەنها گەمارۆی دەریای ئەوەیە کە ڕێگا لە هەناردەی
نەوتی روسی بگرێت ونەهێڵیت پاپۆڕەکان نەوتی ڕووسیا بار بکەن .
لە ئەمەریکا ئێستا
گفتۆگۆی ئەوە ئەکرێت کە فشاری دارایی
بخرێتە سەر وزەی ڕوسیا بۆ ئەوەی نرخ
بسەپێنرێت بەسەر نەوتەکەیدا، یان سزا بخرێتە سەر ئەو کۆمپانیایەنەی ئەو وڵاتانەی بازرگانی وزە ئەکەن لە گەڵ ڕوسیادا.
بەڵام جۆری دووهەم ئەبێتە هۆی دروستبوونی گرفت لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانە و روسیادا.
ئەمریکا بەتەواوی قەدەغەی نەوتی روسی کردوە
بەڵام ئەوروپا ئەیانەوێت خۆیان لە پشتبەستن بەنەوتی ڕوسی دوربخەنەوە ، ئەمەش وایکردوە چین و هیندستان
چاوچنۆکانە پەلاماری وزەی
ڕوسی بدەن بەمەش زیانی گەورەی زۆر بەداهاتی ڕوسیا ناگات .
بەم رێگایەش داهات هەر بۆ ڕوسیا دەڕوات ، ئەمەش
گرنگترین بابەتە بەلای ئەمریکاوە کە سەرچاوەی دارایی روسی ببڕیت. ئەمساڵ داهاتی
نەوت (50%) بەرزبوەتەوە. روسیا کە
گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە بەرزترین قازانجی تۆمارکردوە بە بەراورد بە دەیەی رابردو.
وە هەروەها گەنم بەردەوامە لە بەرزبونەوە لە کاتێکدا سزا بەسەر کشتوكاڵی روسیادا نەسەپێنراوە.
حسابی جاری ڕوسی کە زیاتر بۆ بازرگانی و
خزمەتگوزاریەکان ئەگرێتەوە پارەی نەختینەی
سێ ئەوەندە زیادی کردوە لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کە نزیکەی (96) ملیار دۆلارە ئەمەش بەرزترین ئاستیەتی لەساڵی (1994)ەوە.
ئەمەش بەهۆی بەرزی کەرەستە خاوەکانەوەیە هەرچەندە بە هۆی سزاکانەوە هەناردەی روسی کەمیکردوە.
پارەی ( ڕۆبڵ) ئەمساڵ بەهێزتر بوە دژی دۆلار
هەرچەندە لەسەرەتای سزاکاندا زۆر دابەزی وە بایدن ووتی پارەی ڕوسی ئەکەین بە ( Rubble) بە وردەبەرد.
پوتین هەرچەندە
ویستی پێگەی وڵاتەکەی بەرزبکاتەوە وەک
سوپەر پاوەری کەرەستە خاوەکان بەهۆی ئەوەی کە گوێ دەداتە کەمی خۆراک لە جیهاندا رێگا ئەدات کە دانەوێڵەو پەینی کیمیاوی هەناردە بکرێت
بەو مەرجەی سزاکانی لەسەر لاببرێت .
ئەگەر مەبەستی سزاکان تەنها وەستانی هێرشی
سەربازی بێت بۆ سەر روسیا، چونکە ئەو دەتوانێت پاڵپشتی دارایی شەڕەکە بکات و زیانەکانی
سزاکان کەمبکاتەوە لەسەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەی
کە زیانیان بەرکەوتوە .
یەکێک لە چاڵە قوڵەکانی ئەم سزایانە ئەوەیە
کە هەندێ وڵات ئامادەیی پابەندبونیان بەسزاکانەوە نیە، کە تا ئێستا بەردەوامن لە کڕینی نەوتی روسی،
بەڵام بە نرخی داشکان پاڵاوگەکانی هیندستان لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکە بۆ سەر ئۆکرانیا هەتا سەرەتاکانی مانگی مایس زیاتر لە (40) ملیۆن
بەرمیل نەوتی روسیان کڕیوە، کە رێژەکەی لە (20%) زیاترە لەو بڕەی کە لە ساڵی
رابردو کڕیویانە، بەپێی داتاکانی بلومبێرگ کە زانیاریان لە وەزارەتی بازرگانی
هینستان وەرگرتوە، پاڵاوگە هیندیەکان رێککەوتنی
تایبەتییان دەوێت نەک تەندەری گشتی بۆ ئەوەی بە نرخێکیی هەرزانتر نەوت بکڕن.
هەروەها چین پەیوەندی وزەی بەهێزکردوە لەگەڵ روسیادا
بۆ کڕینی ئەو وزەیەی کە لە شوێنی تر نایەنەوێت. چین هاوردەی زیادکردوە و دەیەوێت یەدەگی نەوتی عەمبارە ستراتیجیەکەی
پڕبکاتەوە، وە هەمان چیرۆک بۆ ئاسن و رۆنی چێشت لێنانیش راستە،
هەناردەی ڕوسی بەرزبۆتەوە لە سێ مانگی ئەمساڵدا تا مانگی نیسان بۆ دو ئەوەندەی ساڵی پار بەرزبوەتەوە. هەندێ لە روسەکان کار
ئاسانی دەکەن بۆ کڕیارانی چین کە بە پارەی (yuan)
(یوان ) بازرگانی بکەن.
بە شێکی زۆری جیهان پەیوەست نین بە
سزاکانەوە کە سەپێنراون، بازرگانی
بەردەوام ئەبێت پێویستی وزە هەیە، کڕیارەکانی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست زیاد دەبن .
کاتێک دێتە سەر گازی روسی بژاردەی کەمترە بۆ ئەوەی رێگاکانی هەناردەی بگۆڕێت رێگایەکی بۆری گازی روسی کە بە ئۆکرانیادا دەڕوات ئەم
بۆریانە هەردووکیان پشتیان پێبەستوە، هاوەردەی
گازی روسی لە مانگی شوبات و ئازاردا بەرزبوە، لەبەر گەرمبونی کەشوهەوا
هەناردەی گاز کەمتر بوەتەوە. ئەوروپا هاوەردەی گازی لە ئەمریکا و ئوسترالیا کردوە. کێشە دروست بوە بەهۆی چالاکیە
سەربازییەکان و روسیا خۆی بەرهەمی گازی
وەستان بۆ پۆلۆنیا و بولگاریا، فینلەندا
کە دژی داواکاریەکەی پوتین وەستانەوە کە
بە رۆبڵی روسی گاز بکڕن، هەرچەندە یەکێتی ئەوروپا ئەیەوێت پشتبەستن بە وزەی روسی
بەتەواوی نەهێڵێت، ئەلمانیا دەڵێت پشتبەستنمان بە وزی روسی لە (55%)ەوە بۆ (35%)
کەمکردوەتەوە، بەڵام هەندێ کڕياری گەورەی گازی ڕوسی وەک (ENI) ئیتالی وە
(Uniper)
ئەڵمانی ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی
هاوردەی گازی ڕووسی بەردەوامبێت.
هەرچەندە پرۆسەکە هێواشە. بەڵام ئاراستەکە تەنها بەرەو ئەوە ئەڕوات ناتوانرێت کات دیاری بکرێت بۆ ئەوەی فشاری ئابوری روسی و
دارایی پوتین دروست ببێت. بەرهەمی نەوتی روسی
ئەمساڵ لە (9%) کەم دەکات وە بەرهەمی گاز بە ڕێژەی (5.6%) کەم دەکات. لە ناو کرمیلیندا
هەندێ گەشبینی هەیە کە چۆن دوای ئەو سزا
جەرگبڕانە ئابوری ڕوسیا دانەڕماوە ( تاتیانا ستانۆڤیا )
دامەزرێنەری کۆمپانیای ڕاوێژکاری سیاسی( R.Politic) رایگەیاند: چاوەڕوانی دوو بۆ
سێ ساڵی دیکە دەکەین کە چۆن کەرتی وزە و
پێشەسازی دەتوانێت بەردەوامبێت یان وەکو خۆی بمێنێتەوە.
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
495 جار خوێندراوەتەوە