كورته‌ فیلمی (خنور) به‌رهه‌م هێنرا

KNN : Kurdish News Network
07:49 - 07/06/2022
هەمەڕەنگ

بە بەشداریی چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌ ئه‌زمون، كورته‌ فیلمی (خنور) به‌رهه‌م هێنرا و بڕیارە لە چه‌ندین فێستیڤاڵی ده‌ره‌وه‌ به‌شداریی پێ بكرێت.

ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ باس له‌ زیندوكردنه‌وه‌ی كه‌لتورێكی كۆنی كورده‌واری ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن هێزی نه‌رمه‌وه‌ له‌ناوبراوه‌.

كورته‌ فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی موحمه‌د موسته‌فایه‌ و سه‌باره‌ت به‌ كورته‌ فیلمه‌كه‌ وتی: ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ به‌رهه‌می ماندووبونی كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێكی ماندووه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌م فیلمه‌ به‌ شێوازێكی دیكه‌ له‌ناوبردنی كه‌لتوره‌ جوانه‌كان بپارێزن.

ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ له‌ نوسینی رۆماننوسی دیاری كورد (نه‌به‌رد فوئاد)ە‌ و هیوا محەمەد یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر و رەوا ئەحمەد بەڕێوبەری وێنەگرتن بوه‌.

كورته‌ فیلمی خنور چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیاری به‌ ئه‌زمون به‌شداری تێدا كردووه‌ له‌وانەش، ساوان خالید، هونەر حەسەن ڕەشید، بەیان ئەحمەد.

182 جار خوێندراوەتەوە