لە بارەی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ مانگی رابردوو ئەنوەر
کەرێم، شارەزای بواری نەوت راپۆرتێکی ئامادەکردوە و تێیدا ئاماژە بە داهاتی
نانەوتی و داهاتی نەوتی کردوە.
بەپێی راپۆرتەکە:
داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردودا بەم شێوەیە بوە:
داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی ئایار (164) ملیار دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە)
-یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە (31) ملیار (500) ملیۆن دینارە
پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق (200) ملیار دینارە.
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به
بۆری)
- هەرێمی کوردستان لە مانگی ئایاری (2022)دا بڕی (12
ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری
جیهانی تورکیاوە.
- تێکڕای نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی ئایار (112) دۆلار و
(73)سەنتە.
- لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا
نەوتی بە (100) دۆلار و (73) سەنت فرۆشتووە.
کەواتە: (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل (100.73) دۆلار، دەکاتە (1 ملیار و 260 ملیۆن و 569 هەزار
و 280) دینار.
داهاتەکەی دەکاتە: (1 ملیار و 282 ملیۆن و 292
هەزار و 900) دۆلار * (1450) دینار = (1 ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دینار.
-بەپێی دواین ڕاپۆرتی
دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی
سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: 1 ملیار و 282 ملیۆن و 292 هەزار و 900 ملیۆن و 918 هەزارو 797) دۆلار * (44%)= (718 ملیۆن و 84 هەزارو 24) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (718 ملیۆن و 84
هەزار و 24) دۆلار * (1450)دینار = (1 ترلیۆن و 859 ملیار و 834 ملیۆن و 255 هەزار و 800) دینار
خەرجی نەوتە.
-( 1
ترلیۆن 859 ملیار و 324 ملیۆن و 705 هەزار) دۆلار * (44%) = (546 ملیۆن و 208 هەزار و 876) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: 546 ملیۆن و 208
هەزار و 876) دۆلار * (1450) دینار= (818 ملیار
و 102 ملیۆن و 870 هەزار و 200) دینار.
کۆی داهات لە مانگی ئایاری 2022
- (818 ملیار و 102
ملیۆن و 870 هەزار و 200) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500
میلۆن) هاوپەیمانان + (200 ملیار دینار) پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (1 ترلیۆن
و 213 ملیار و 602 ملیۆن و 870 هەزار و 200) دینار
288 جار خوێندراوەتەوە