موچەی مانگی ئایار چۆن دابەش دەکرێت؟

KNN : Kurdish News Network
07:33 - 29/05/2022
کوردستان
+
-

بەهەمان خشتەی مانگی رابردو، هەفتەی داهاتو دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند؛ دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێ دەکات و ئەم مانگەش لە سەدا 20٪ی پارەی موچە لەسەر داهاتی ناوخۆ دەبێت و ئەوەی دیکە لە پارەی نەوت دەدرێت.

بەوتەی سەرچاوەکە "هەوڵی تەواوەتی دەدرێت کە هیچ دواکەوتن و کەموکورتییەک لە دابەشکردنی موچەدا رو نەدات".

جگە لەوەش وەزارەتی دارایی لە هەوڵدایە ئەو (10) رۆژی کە دابەشکردنی موچە تێیدا دواکەوتوە، پێشی بخات.

سلێمانی – بڕیار نامیق

9320 جار خوێندراوەتەوە