هاتوچۆى گەشتیارى لەنێوان هەرێم و ئێران بۆ پێنج هەزار کەس لە رۆژێکدا بەرز بووەتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 28/05/2022
کوردستان
+
-

لەئێستادا هاتوچۆى گەشتیارى لە نێوان هەرێم و ئێران روى لە بەرزبونەوە کردوە و پێدەچێت لە ئایندەیەکى نزیکیشدا هاتوچۆى ئۆتۆمبێل بکرێتە 24 کاتژمێر.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران رایگەیاند: بەھۆی ئەو ئاسانکارییانەی ئێستا لە مەرزەکان دەکرێت ھاتوچۆی گەشتیاری بەردەوام لە زیابووندایە و ئێستاش بەھۆی پشووی ھاوین ژمارەی گەشتیاران دەگاتە نزیکەی پێنج ھەزار کەس لە رۆژێکدا.

دەشڵێت: ئێستا تەنھا یەک گرفت ماوە بەڵێن دراوە ئەویش چارەسەر بکرێت، کە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل بکرێتە 24 کاتژمێری بۆ ھاتووچۆکردن، کە ئێمە ئەو ھەنگاوەمان ناوە و چاوەرێ دەکەین وڵاتی ئێرانیش ھەمان ھەنگاو بنێت.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بۆ ماڵپەڕى پارتى ڕونى کردۆتەوە: "پێشتر رۆژانە دوو ھەزار کەس ھاتووچۆی دەکرد و ئێستا بەھۆی پشووی ھاوین بەردەوام ژمارەکە لە ھەڵکشاندایە".


269 جار خوێندراوەتەوە