وەزارەتی دەرەوەی روسیا
قەدەغەی هاتنەناوەوەی بەسەر 963 ھاووڵاتی ئەمەریکی بۆ نێو خاکی وڵاتەکەی راگەیاند
کە سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە نێو ئەو کەسانەدان.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی
لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی روسیا بڵاوکراوەتەوە، وەک وەڵامێک لە بەرامبەر
سزاکانی ئەمەریکا بەسەر روسیادا، لیستی ناوی ئەو ھاووڵاتییە ئەمەریکیانە بڵاوکرایەوە
کە بە شێوەیەکی ھەمیشەیی قەدەغەی هاتنەناوەوەیان بۆ نێو خاکی روسیا بەسەردا سەپێندراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە کە کۆی گشتی 963 ھاووڵاتیی ئەمەریکی قەدەغەی هاتنەناوەوەیان بۆ
نێو روسیا بەسەردا سەپێندراوە، لەوانە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، کوڕی سەرۆکی ئەمەریکا
ھەنتەر بایدن، بەڕێوەبەری رێکخستنی ھەواڵگریی ناوەندی ئەمەریکا (سی ئای ئەی)، ویلیام
بێرنس و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی تێدایە.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە کە روسیا رووبەڕووبوونەوەی ناوێت و ھەمیشە رێز لە گەلی ئەمەریکا
دەگرێت و ئەوان لە بەرپرسانی ئەمەریکا جیا دەکاتەوە کە دەیانەوێت ھانی دوژمنایەتیکردنی
رووسیا بدەن.
279 جار خوێندراوەتەوە