پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیمتیداد دەستلەکارکیشانەوەیان
لە پارتەکەیان هێنا کەئەندامی هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک بون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیمتیداد
بە فەرمی نامەوی دەست لەکارکێشانەوەیان ئاڕاستەی سەرۆکی بزوتنەوەکە کرد.
لە نامەکەدا باسیان لەوەشکردوە، بەهۆی ناکۆکی زۆر و
دوبارە لەگەڵ سەرۆکی بزوتنەوەکە دەست بەرداری پارتەکەیان بون و پێداگرییان لەوە
کردوەتەوە لەسەر ئەو بەڵێنانە بەردەوام دەبن کە بە دەنگدەرانیان داوە.
ناوی پێنج پەرلەمانتارەکەش ئەمانەن:
محەمەد نوری
داود عێدان
نیسان زایر
کازم زایر
نیدا کریتی
174 جار خوێندراوەتەوە