کۆبونەوەکەی
حکومەت لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی گەرمیان و راپەرین کۆتاییهات و لە بارەیەوە چەند بڕیارێک درا....
پەیامنێری KNN رایگەیاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە سەرپەرشتیارانی گەرمیان و راپەرین کۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی باڵا دەست KNN کەوتوە لە کۆبونەوەکەی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرانی دارایی و ناوخۆ لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە سەرپەرشتیارانی ئیدارەکانی گەرمیان راپەڕین بریاری گرنگدراوە.
بڕیاردراوە موچەی مانگی نیسان لەداهاتی نەوت و لە 200 ملیار دینارەکەی بەغداد دابەشبکرێت و پێویستی بە داهاتی ناوخۆ نەبێت، بەمەش موچەی هیچ وەزارەتێک دواناکەوێت تا 28 مانگ سەرجەم وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.
لەکۆبونەوەکە لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندرا بۆ بەدواداچونی دواکەوتنی موچە لە سلێمانی لیژنەکە بەزوترین کات میکانیزمێک دەدۆزێتەوە بۆئەوەی چیتر موچە لە سلێمانی دوانەکەوێت.
بەپێی زانیارییەکانی KNN ئەمرۆ بڕیاردرا دابەشکرنی موچەی مانگی نیسان لە داهاتی نەوت و 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بێت، ئەم مانگە موچە پێویستی بە داهاتی ناوخۆ نەبێت بەو پێیەی کە حکومەتی عیراق لە ساڵی 2022دا تەنها دو جار 200 ملیار دینارەکەی ناردوە بۆیە ناردنی ئەو پارەیە زۆر گرنگە لەم قۆناغەدا بۆ دابەشکرنی موچە لە کاتی خۆیدا.
بڕیار نامیق
سلێمانی
9655 جار خوێندراوەتەوە