کۆمپانیاى نەوتى باکور: هێزێکى حکومەتى هەرێم هێرشیان کردوەتە سەر بیرە نەوتەکانى باى حەسەن و داودە

KNN : Kurdish News Network
05:45 - 14/05/2022
کوردستان
+
-

كۆمپانیای نەوتی باكور، حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە "دەست بەسەراگرتنى  دو كێڵگەی نەوتی سەر بە كۆمپانیاكە تۆمەتبار دەکات و  دەڵێت: حکومەتى هەرێم بەرهەمە نەوتییەکانى چەندین بیر لەبەرژەوەندى خۆى بەکار دەهێنێت.

كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان چەندین جار پێشێلكاری و مامەڵەى خراپى بەرامبەر كێڵگە نەوتییەكانی سەر بە كۆمپانیاكەمان ئەنجامداوە، لەوانە كێڵگەكانی (خورمەلە/ هاڤانا/ سەفیە/ كۆرمۆر)، بۆیە کۆمپانیاکەمان چەندین داوای یاسایی لە دادگا پەیوەندیدارەکانی عێراق بەرز کردوەتەوەو چاوەڕوانى وڵامى داداگایە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە درێژەی ئەم پێشێلكاریانەدا، بە مەبەستى دەست بەسەرا گرتن و سود وەرگرتن لە تاواناکانى بەرهەمهێنانى ئەو بیرانە، هێزێكی چەكداری سەر بە حكومەتی هەرێم، بە یاوەری تیمێكی تەكنیكی هێرشیان کردوەتە سەر بیرەكانی (بای حەسەن و داودە) .

باس لەوەشکراوە، کۆمپانیاکەیان کە خاوەندارێتی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەنجامدانى چەندین پێشێلکارى و رەفتارى دژە دەستورى کە پەیوەندى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەندى ئاڵۆز کرووە، تۆمەتبار دەکات.

935 جار خوێندراوەتەوە