هەرسێ کۆمپانیای؛ میتا، تویتەر و سناپ چات، لە
ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی 30 ملیار دۆلار قازانجیان کردوە.
بەپێى راپۆرتێکی ماڵپەڕی بلومبێرگى ئەڵمانى، کۆمپانیای میتا(فەیسبوک) لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەهۆی ریکلامەکانیەوە
26.9 ملیار دۆلار قازانجی کردوە، ئەمەش بەو واتایە دێت کە قازانجی دەستکەوتوی ریکلامی
کۆمپانیاکە بە رێژەی (6%) زیادیکردوە.
هەرچی لە کۆمپانیای تویتەرە، لە ماوەی سێ مانگی
ئاماژەپێکراودا 1.1 ملیار دۆلار قازانجی کردوە. قازانجی دەستکەوتوی ریکلامی کۆمپانیاکە
بە رێژەی (23%) زیادیکردوە و رێژەی (92%)ی کۆی داهاتی کۆمپانیاکە بریتیبوە لە
داهاتی ریکلامەکان.
راپۆرتەکەی بلومبێرگ قازانجی سناپچاتیشی ئاشکرا
کردوە، ئاماژەی بەوەکردوە کە کۆمپانیای ناوبراو لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ملیارێک
دۆلاری قازانج کردوە و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە قازانجی دەستکەوتوی ریکلامی کۆمپانیاکە
بە رێژەی (38%)زیادیکردوە.
208 جار خوێندراوەتەوە