بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر پێنج کەس کوژران.
بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر پێنج کەس کەس کوژران و دوانیان بران.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی کەوڕەبەنی ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر لەسەر کێشەی زەوی و زار، شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە رویدا و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران و پێنج کەسیش بریندارن، برینی دو لە بریندارەکان سەختە.
پۆلیسی پارێزگای هەولێریش رایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر (7:30)ی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەورەبەن سنوری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.)، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی شوێنی ڕووداو و ئارامکردنەوەی ئەو گرژیەی لە شوێنی ڕووداو دروست بوبو،
دەشڵێت: دواتر دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵی و گرژی لەنێوانیان ڕوودەدات لەم نێوەندەدا هەریەک لە (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (ف. ح.) و (ن. ح.) کوژراون
وتیشی: لەکاتی ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕوداوە کردوەتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی تاوانەکە.
225 جار خوێندراوەتەوە