نرخی زێر بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

KNN : Kurdish News Network
04:57 - 13/05/2022
ئابوری

ئەمڕۆ هەیینی، نرخی هەر کیلۆیەك زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (57) هەزار و (949) دۆلار و (23) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا و بەرێژەی (1.04%) دابەزیوە و یەك ئۆنسە زێریش بە هەزار و (802) دۆلارە.

 

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و هەر مسقاڵێك شەش هەزار دیناری لێبوەتەوە.

 

نرخی زێڕ دوێنێ پێنجشەممە بەم شێوەیە بو:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (440) هەزار دینار بو.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (391) هەزار دینار بو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (331) هەزار دینار بو

 

نرخی زێر ئەمڕۆ هەیینی بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (436) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (385) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (328) هەزار دینارە.

6196 جار خوێندراوەتەوە