بەم رێگایانە بە ئاسانی هەڵئاوسانی چاوەکانت چارەسەر بکە

KNN : Kurdish News Network
04:04 - 13/05/2022
تەندروستی
+
-

چەند هۆکارێك دەبنەهۆی ئاوسان و رەشهەڵگەڕانی دەوروبەری چاو لەوانەش؛ کەم خەوی، کاردکردن یاخود بەسەربردنی کاتێکی زۆر بەسەر کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و چەند هۆکارێکی تر وەکو خوگرتن بە چەند شتێکە کە زیان بە چاو دەگەیەنێت.

 

لێرەدا چەند رێگاچارەیەك دەخرێنەڕو بۆ رزگاربون لەو کێشەیە و لەوانەش:

 

کیسی چا، شێوازی بەکارهێنانیشی بریتیە لە  نوقومکردنی کیسە چایەکە لەناو ئاوی ساردا بۆ ماوەیەکی کەم، پاشان بیخەرە سەر چاوەکانت بۆ ماوەی 10 خولەک، کاریگەریەکەی بە ماوەیەکی کەم دەردەکەوێت.

 

شیر، بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی دەوروبەری چاو، دو پارچە لۆکە بخەرە ناو شیری ساردەوە و دواتر بۆ ماوەی (10) خولەك بیخەرە سەر چاوەکانت.

 

پەتاتە، پەتاتەیەك بچوك لەت بکە و بیکە بە چەند قاشێكی تەنکەوە و دواتر بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیخەرەوە ناو بەفرگرەوە و دواتر بۆ ماوەی (15) خولەك بیخەرەوە سەر چاوەکانت.

 

خەیاریش بە هەمان شێوە لەت بکرێت بۆ قاشی تەنك و بۆ ماوەی (20) خولەك لەناو بەفرگر هەڵیگرە، با (10) خولەك لەسەر چاوەکانت بێت.

 

هاوکات، پێویستە لەکاتی دوبارەبونەوەی ئاوسانی چاوەکان باشترە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و رۆژانە ئاوی پێویست بخورێتەوە لەگەڵ دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی مەیکەپ بۆ ماوەیەك و نەخەوتن بە مەیکەپەوە کە زیان بە پێست و چاو دەگەیەنێت.

691 جار خوێندراوەتەوە