خەلیفە بن زاید ئەلنهیان، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی
گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
میدیای فەرمی ئیمارات بڵاویکردەوە، کە خەلیفە
بن زاید ئەلنهیان ئەمڕۆ هەینی کۆچی دوایی کردوە و وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی ئەو
وڵاتە بۆ ماوەی 40 رۆژ ئاڵای ئەو وڵاتە لەسەر دامەزراوەکان دادەگرێت و 3 رۆژیش دەوام
لە فەرمانگەکانی کەرتی گشتی و تایبەتیش رادەگیرێت.
بن زاید ئەلنەهیان لە شاری ئەلعەین لە 7ی ئەیلولی
1948 لەدایکبوە و کوڕی گەورەی دامەزرێنەری وڵاتی ئیماراتە.
ناوبراو دوەم سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی
و شەشەم حاکمی شازدەیەمی ئیمارەتی ئەبو زەبی بوە. لە 3ی تشرینی دوەمی ساڵی 2004 لە
شوێنی باوکی"زاید بن سوڵتان"ی دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی
بوەتە سەرۆکی وڵات.
خەلیفە بن زاید چەندین پۆستی وەرگرتوە، لەوانە
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەوت و دەزگای ئەبو زەبی بۆ وەبەرهێنان، وەزیری بەرگریی و
دارایی، جێگری سەرۆکوەزیران، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان.
لە ساڵی 1964، خەلیفە بن زاید ئالنهەیان لەگەڵ شەمسە سوهێل بن حەمەد
مەزروعی ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و هەشت منداڵیان هەیە دوانیان کوڕن.
261 جار خوێندراوەتەوە