کارەباى سلێمانى هەواڵێکى خۆشى راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
12:32 - 12/05/2022
کوردستان

کارەباى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ دوای ساڵێک لە لەکارکەوتنی، یەکەی ژمارە (4)ی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان بەگەڕخرایەوە. دەشڵێت: ئەگەر کۆمپانیا ئەنجامى بدایە ملیۆنان دۆلار لەسەر حکومەت دەکەوت.

ئەندازیار ئەبوبەکر حەمەد، بەڕێوەبەری وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان رایگەیاند: دوای ساڵێک لە لەکارکەوتنی بەهەوڵ و ماندوبونی ئەندازیار و تەکنیککار و کرێکارانی وێستگەکە و بەبێ خەرجییەکی ئەوتۆ توانرا یەکەى ژمارە چوار کەهرۆ ئاوزى دوکان بەگەڕبخرێتەوە کە ئەوەش دەستکەوتێکی زۆر گەورەو گرنگە بۆ وێستگەکەمان.

وتیشى،" بەگەڕخستنەوەی ئەو یەکەیە ئەگەر کۆمپانیا ئەنجامی بدایە ملیۆنان دۆلار لەسەر حکومەتی هەرێم دەکەوت.

5143 جار خوێندراوەتەوە