دواى نزیکەى سێ
ساڵ لە بڵاوبونەوەى بە جیهاندا و توشبوون و گیانلەدەستدانى ملیۆنان کەس، بەڵام بۆ
یەکەمجار یەکەم حاڵەتى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کۆریاى باکور تۆمارکرا.
سەرۆکی وڵاتەکەش چەند فەرمانێکى دەکرد.
کەناڵى فەرمى
کۆرۆیاى باکور رایگەیاند: لە پیۆنگ یانگى پایتەخت بە گومانى توشبون بە کۆرۆنا
پشکنین بۆ چەند کەسێک ئەنجامدرا و یەکەم حاڵەتى توشبون بە کۆرۆنا دەستنیشانکرا.
ئەوەشى خستۆتەڕو،
دواى تۆمارکردنى یەکەم حاڵەت، کیم جۆن ئون
سەرۆکى ئەو وڵاتە چەند فەرمانێکى دەرکردووە، لەوانە قەدەغەى هاتوچۆ و رێکخستنەوەى
کارى کۆمپانیاکان بەشێوەیەک کە نەبێتە هۆى تەشەنەکردنى ڤایرۆسەکە.
تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى کۆرۆنا لە کۆریاى باکور دواى ئەوەدێت، کە لە ساڵى
(2019)ـەوە، ڤایرۆسەکە بڵاوبوەتەوە و تائـیستاش زیاتر لە 15 ملیۆن کەس بە
ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
931 جار خوێندراوەتەوە