جوتیارێکى نمونەیى
گوندێکى هەرێم، جۆرە مریشکێکى نوێ بەرهەمدەهێنێت کە لەگەڵ کەشوهەواى هەرێم گونجاوە
و کێشى هەر یەکێکیان دەگاتە نزیکەى پێنج کیلۆ گرام.
شێخ جەمال کربچنە، کە
جوتیارێکى گوندى کربچنەیە بە دیجیتاڵ میدیاى (کەى ئێن ئێن)ى راگەیاند: وەک جوتیارێک
چەند ساڵێکە توێژینەوە لەسەر دو جۆرى مریشک و کەڵەشێرى شامى ئەنجام دەدەین بەو مەبەستەى
بتوانین جۆرە مریشکێک بەرهەم بێنین کە لەگەڵ کەشوهەواى هەرێمى کوردستان گونجاو بێت
و هێلکەى زۆر بکەن و گۆشتى زۆریان هەبێت.
شێخ جەمال ئاشکراشى
کرد، دواى هەوڵێکى زۆر توانیمان نەوەى یەکەم کە کەڵەشێرە بەرهەم بهێنین و کێشىەکەى
گەیشتۆتە پێنج کیلۆ و مریشکەکانیش گەیشتونەتە سێ کیلۆ و نیو و بەردەوامیش هێلکە دەکەن.
2261 جار خوێندراوەتەوە