قاوە ئەگەر بە بڕی
گونجاو و لە کاتی گونجاو و بەپێی تەمەن و تەندروستی مرۆڤ بخورێت سودی زۆری هەیە بۆ
مرۆڤ.
قاوە هۆکارە بۆ
زیادکردنی چالاکی مێشک و تەرکیز زیاد دەکات و دەبێتە هۆى رەواندنەوەی خەو لە چاوەکان،
مەترسی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە و چەوری گورچیلە کەم دەکات.
جگە لەمانەى
سەرەوە، قاوە دەبێتە هۆى کەمکردنەوەی شێرپەنجەی جگەر، هەروەها یارمەتی دەرە بۆ کەمکردنەوەی
رادەی گرژی و هەست بە نائومێدی کردن، یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و هەرس رێکدەخات
و چالاککەرە بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی وەرزش دەکەن.
قاوە هۆکارە بۆ
کەمکردنەوەی کێش و ئازاری جەستە و رێگرە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، چونکە کافائین
میزهێنەرەو بەهۆیەوە بەرد و لم فڕێ دەدات، گرفتی سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە و دەبێتە
هۆی کەم بوونی رۆشتنی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانەدا و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
-
قاوە پێویستە رۆژانە بۆ مرۆرڤی تەندروست ( ١ -٣ ) کوپ زیاتر نەخوات.
-
نابێت مناڵی خوار (١٥) ساڵ بیخوات.
-
ئەو کەسانەی پەستانی خوێن یان بەرزە یان نەخۆشی دڵیان هەیە نابێت قاوە. بخۆن.
-
ئەو کەسانەی کێشەی گەدەو ڕیخۆڵەیان هەیە نابێت بیخۆن لەبەر بوونی کافایین.
-
لە تەمەنی سەرو (٤٠) ساڵ نابێت رۆژانە لە دوو کوپ زیاتر قاوە بخورێت.
زیانەکانی قاوە
ئەگەر بە بڕی زۆر بخورێت.
-بەرزبوونەوەی
فشاری خوێن و سەر ئێشە.
-
دەبێتە مادەیەکی ژەهراوی و کۆئەندامی دەمار دەهەژێنێت.
-
دەبێتە هۆی کەم خەوی و لەرزین و گرژوونی ماسولکەکان و شێواوی لە قسەکردن دا.
-
دەبێتە هۆێ خێرا لێدانی دڵ.
-
دڵ تێکهەڵهاتن و کەمی حەوانەوە.
-
زۆر میزکردن..
لەشکر حەمید
ئەندازیاری خۆراک
1194 جار خوێندراوەتەوە