تەندروستى کەرکوک
یەکەم حاڵەتى توشبونى بە تاى خوێنبەربون لە شارەکە راگەیاند و ئاشکراشى دەکات "توشبوەکە
گۆشتفرۆشە و کەرەنتین کراوە".
دکتۆر. سەباح
نامیق بەڕێوبەری بەشی تەندروستی گشتی لەفەرمانگەی گشتی تەندروستی کەرکوک بە (KNN)ی راگەیاند ، ئەمڕۆ یەکشەممە، حاڵەتێکی ڤایرۆسی
تای خوێن بەربوون تۆمارکرا کە پیاوێکى تەمەن (47) ساڵە و خەڵکی گەڕەکی باردخانەی
شاری کەرکوکە و لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگێرە.
پێشتر تەندروستی کەرکوك رایگەیاندبو: بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی تای خوێن بەربون لە نۆ پارێزگای عێراق چەند ئامادەکاریەکمان کردووە کە یەکێک لەوانە تەرخان کردنی نەخۆشخانەی (شیفای14) کە لە پێشووتردا تایبەت بوو بە چارەسکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئێستا کراوەتە نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەکردنی توشبووانی تای خوێن بەربون.
پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت و نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، رێژەى (40%)ى ئەو کەسانەى توشى دەبن پێى دەمرن و ماوەیەکیشە چەند حاڵەتێک لە پارێزگاکانى باشور و ناوەڕاستى تۆمارکراوە.
نیشانەکانی بریتین لە تا، ئازاری ماسولکە، سەر ئێشە، ڕشانەوە، سکچون و خوێناوی بوونی پێست، نیشانەکان لە ماوەی دو ھەفتەدا دەردەکەون و ئەوانەی کە ڕزگاریان دەبێت دو ھەفتە پاش توش بون چاکدەبنەوە.
371 جار خوێندراوەتەوە