لە کۆتایى رەمەزان پەیڕەوی چەند خاڵێک بکە

KNN : Kurdish News Network
05:34 - 30/04/2022
تەندروستی
+
-

مانگی رەمەزان لە كۆتاییدایە، موسڵمانان رۆژانە بۆ ماوەی زیاتر لە 14 كاتژمێر بەڕۆژوو بوون ئەوەش كاریگەری لەسەر وزە و توانای لەشیان و ئەنجامدانی كاروبارەكانیان هەبووە.

پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بە جێبەجێكردنی چەند رێنماییەك دەكەن كە بۆ كۆتا ڕۆژی رەمەزان زۆر گرگن و پێویستە رۆژوەوانان پێوەی پابەند بن، ئەوانیش بریتن لە:

1-  خواردنی ژەمی پارشێو: ژەمی پارشێو بە درێژایی مانگەكە زۆر گرنگە، بۆ كۆتا رۆژیش گرنگییەكەی زیاترە و نابێت پشتگوێ بخرێت، بۆ ئەوەی رۆژوەوان وزە و توانای پێویستی هەبێت و بتوانێت ئامادەكارییەكان بۆ جەژن ئەنجام بدات و خۆی ئامادە بكات.

2- خواردنێكی كەم بۆ ژەمی بەربانگ: باشترە لە كۆتا ڕۆژەكانی ڕەمەزاندا خواردنی سوك و كەم چەوری بخورێت، بۆ ئەوەی گەدە وردە وردە ڕابێتەوە بە سیستمی خواردنی ڕۆژانی ئاسایی، ئەویش خواردنی خۆراكی سوكە و تەندروستە لە ژەمی ئێواراندا.

3- خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی: خواردنەوەی زیاتر لە هەشت پەرداخ ئاو لە نێوان بەربانگ و پارشێو كۆتایی ڕەمەزاندا، وادەكات ڕۆژوەوان لە تینوی نەبێت و توشی گرفتی تەندروستی نەبێت.

4- گرنگی ڤیتامین و ماددە خۆراكییەكان: هەندێك كەس لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێژەی ڤیتامین و ماددە خۆراكییە گرنگەكان لە لەشدا كەمدەكات، بۆیە باشترە لە كۆتایی مانگەكە گرنگی بە خواردنی میوە و سەوزە بدرێت، بەوەش لەش ماددە دژە ئۆكسیدەكانی دەست دەكەوێت و لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی گرفتە تەندروستییەكان پارێزراو دەبێت.

5- خەوی پێوست: ڕۆژانە ڕەمەزان هەندێك كەس بەهۆی پارشێو كردنەوە گرفتی كەمخەویان هەبووە، بۆیە پێویستە لە ڕۆژەكانی كۆتایدا خەو ڕێبكرێتەوە و كەسی ئاسایی ڕۆژانە هەشت كاتژمێر بخەوێت.

227 جار خوێندراوەتەوە