سواڵکەرێك بە (30) هەزار دۆلارەوە دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
09:38 - 30/04/2022
هەمەڕەنگ

ئاسایشی گشتیی سعودیە لە تویتەر رایگەیاند: سواڵكەرەكی بە ڕەگەز یەمەنییان لەبەردەم یەکێك لە مزگەوتەکانی جەددە دەستگیرکردوە.

 

هێزەكانی ئاسایشی سعودیەوە بڕی (110) هەزار ڕیالی سعودییان (کە دەکاتە (30) هەزار دۆلاری ئەمریكی) لە گیرفانی سواڵكەرێکدا  لەبەردەم یەكێك لە مزگەوتەكانی پارێزگای جەددە دۆزرییەوە.

 

ئاسایشی گشتیی سعودیە راشیگەیاند: سواڵكەرەكە بە ڕەگەز یەمەنی-یە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیراوەتە بەری.

1406 جار خوێندراوەتەوە