لە نێوان ژەمى ئێوارە و پارشێو ئەو نۆ هەڵەیە مەکە

KNN : Kurdish News Network
06:34 - 22/04/2022
تەندروستی
+
-

دواى تێپەڕاندنى زیاتر (16) کاتژمێر لە بەڕۆژوبون، لەگەڵ شکاندنى رۆژوەکانیان رۆژوەوانان تا دەگەن بە ژەمى پارشێو هەشت هەڵە دەکەن، بەڵام پێویستە رۆژوەوان بۆ ئەوەى بەرگرى لەو تەندروستییە بکات کە بەهۆى بەرۆژوبونەوە بەدەستى دەهێنێت خۆى لەو هەڵانە بەدور بگرێت.

یەکەم، بەخواردنە چەور و سورکراوەکان رۆژو مەشکێنە.
دوەم، کە رۆژوت شکان لە ژەمى ئێوارەدا زیادەڕەوى مەکە لە خواردن و خواردنەوە.
سێیەم، زیادەڕەوی مەکە لە خواردنە سوێرەکان و خواردنەوە بە ئاگاهێنەرەوەکان.
چوارەم، لەکاتى رۆژوشکاندن با تینوێتى وات لێنەکات ئاوێکى زۆر بخۆیتەوە.
پێنجەم، ژەمى ئێوارە فەرامۆش مەکە.
شەشەم،  زیادەڕۆیى مەکە لە خواردنى شیرینى.
حەوتەم، لە نێوان ژەمى ئێوارە و پارشێو هەوڵمەدا زێدەڕۆیى بکەى لە خواردنەوەى ئاوى سارد.
هەشتەم، دواى نانخواردنى ئێوارە یەکسەر مەخەوە.
نۆیەم، وەرزشکردن لەبیر مەکە

328 جار خوێندراوەتەوە