وێنە؛ براوەکانی هەشتەمین کێبڕکێی فۆتۆگرافی (2022)ی ئیستانبوڵ ئاشکرا کران

KNN : Kurdish News Network
01:52 - 30/03/2022
گەلەری

لە مەراسیمێکدا، براوەکانی هەشتەمین کێبڕکێی فۆتۆگرافی (2022)ی ئیستانبوڵ ئاشکرا کران کە تێیدا زیاتر لە (16) هەزار وێنەی فۆتۆگرافی تیایدا بەشداربون.

خەڵاتی وێنەی ساڵ بۆ وێنەگری ئاژانسی بلۆمبێرگ، کۆنستانتینۆس تساکالیدیس بوو لەژێر ناوی "ژنێک لە دوورگەکانی وابییە".

کێبرکێکە لەلایەن ئاژانسى ئەنادۆڵەوە بەڕێوە دەچێت، لەوبارەیەوە بەڕێوبەری گشتیی و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز باسی لەوە کرد هەرچەندە لە دو ساڵی رابردودا، زۆرێک لە بوارەکانی ژیان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دوچاری گرفت بون، بەڵام ئەمساڵیش ئەم کێبڕکێیە ئەنجامدرا.

 وتیشی، "سوپاسی هەموو ئەو وێنەگرانە دەکەین کە هەر لە ئاگرەکانی کالیفۆڕنیاوە تا جۆش و خرۆشی کێبڕکێی ئۆڵۆمپیادەکان و تراجیدیای ناو کەمپەکانی پەنابەرانیان بۆ ئێمە گواستوەتەوە، هەروەها سوپاسی دەستەی دادوەریی دەکەین کە لەڕێی ئەزموونی خۆیانەوە کێبڕکێکەیان بەهێزتر کرد".

لەمساڵدا لیژنەی دادوەریی کێبڕکێکە لەڕێی کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینەوە وێنە براوەکانیان هەڵبژارد کە تێیدا خەڵاتی وێنەی ساڵ بۆ وێنەگری ئاژانسی بلۆمبێرگ، کۆنستانتینۆس تساکالیدیس بوو لەژێر ناوی "ژنێک لە دوورگەکانی وابییە".

هەروەها وێنەگری "Getty Images"، درێو ئانگێرەر بە وێنەیەکی هێرشەکانی سەر بینای کۆنگرێسی ئەمەریکا، پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

پلەی سێیەمیش بەخشرا بە وێنەگری AFP  پاوڵ راتج، بۆ وێنەیەکی تایبەت بە سەختییەکانی ئەو پەنابەرانەی لە ویلایەتی تێکساس باشووری ئەمریکا رێگرییان لێدەکرێت لە سنوور بپەڕنەوە.

بۆ بینینى تەواوى وێنەکان کلیک لێرە بکە:

319 جار خوێندراوەتەوە