تەقینەوەى بۆرى نەوتى هەرێم چ کاریگەرییەکى لەسەر نرخى نەوت هەبووە؟

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 19/01/2022
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لەمڕۆدا، جارێکى دیکە بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینى، بلومبێرگى ئابوریش ئاشکرایدەکات، تەقینەوەى بۆرى نەوتى هەرێم هۆکارى بەرزبزنەوەى زیاترى نرخى نەوتە.

تۆڕى هەواڵى بلومبێرگى ئابور رایگەیاند: دواى تەقینەوەى هیڵى بۆرى نەوتى نێوان عێراق و تورکیا، لە کاتى کردنەوەى بازاڕەکانى نەوت لە جیهاندا نرخى نەوت بەردەوام بووە لە بەرزبونەوە.

بلوملێرگ رونیشیکردۆتەوە، ئەو هێڵى بۆرییە رۆژانە (450) هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە بۆ بەندەرى جیهان دەگوێزێتەوە، بۆیە راگرتنى گواستنەوەى نەوت لەو بۆریەوە کاریگەرى دەبێت لەسەر بەرزبونەوەى نرخى نەوت لە جیهاندا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوى رابردو لە دیوى تورکیا و لە نزیک پارێزگاى کاهرەمانمار تەقینەوەیەک لە بۆرى گواستنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جیهان، رویدا.

لەکاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانیدا، نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبویەوە کە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە (88.70) دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە و ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (2014)ەوە.

بەپێى ئامارەکانى ناوەندەکانى پیشەسازى نەوت، تەنها لە مانگى یەکى (2022) تا ئێستا، بۆرییەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتى هەرێمى کوردستانى بۆ بازاڕەکانى جیهان گواستۆتەوە.

389 جار خوێندراوەتەوە