سێ نەحیەى دیکەى هەرێم بون بە قەزا

KNN : Kurdish News Network
08:08 - 18/01/2022
کوردستان
+
-

بەپێى فەرمانێکى حکومەتى هەرێم، هەرسێ ناحیەى بازیان و عەنکاوا و پیرمام، فەرمانى بون بە قەزایان بۆ دەرچوو.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە، دواى فەرمانى سەرۆکى حکومەت لە رۆژى (23ى کانونى یەکەمى 2021)، بۆ بەقەزابونى هەردوو ناحیەى عەنکاوا و پیرمام لە پارێزگاى هەولێر و ناحیەى بازیان لە پارێزگاى سلێمانى، ئەمڕۆ فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.

باسى لەوەشکردووە، بە قەزاکردنى هەرسێ نەحیەکە لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ کارئاسانی کاروباری هاوڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان.

5633 جار خوێندراوەتەوە