نرخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
12:27 - 18/01/2022
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی نرخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگە حکومی و ئەهلییەکان.

 

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی، ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی حکومی بە خۆڕایی دەبێت و هەروەها لە نۆرینگەکانی راوێژکاریی کەرتی حکومی لە دوای دەوام، نرخەکەی لە 40 هەزار دینارەوە بۆ 25 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.

 

هەروەها لە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت، پشکنینی کۆرۆنا نرخەکەی لە 40 هەزار دینارەوە بۆ 25 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.

 

بەپێی بڕیارەکە، پشکنینی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت لە 50 هەزار دینارەوە بۆ 35 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.

 

بڕیارەکەش لە 18/1/2022ەوە کاری پێ دەکرێت و پێویستە سەرجەم نەخۆشخانە حکومەتی و تایبەتەکان پابەندبن پێوەی.

383 جار خوێندراوەتەوە