تیرۆریستێکی داعش و 11 تۆمەتبار دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
12:18 - 18/01/2022
عێراق
+
-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێک و 11 تۆمەتباری لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.

 

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین، زنجیرەیەک ھەڵمەتی پکشنینیان لە پارێزگاکە ئەنجامداوە.

 

 

باس لەوەش کراوە لە ھەڵمەتەکاندا، تیرۆریستێک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو، لەگەڵ 11 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

 

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکاندا، گیراوەتەبەر.

205 جار خوێندراوەتەوە