وەزارەتی پێشمەرگەی دواین مۆڵەت دەداتە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران
کە تائێستا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و دەڵێت پێویستە تا سێ رۆژی دیکە ڤاکسین وەربگرن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم
بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی کردوەتەوە کە لە زووترین
کاتدا و لە نزیکترین بنکەی تەندروستی ڤاکسین وەربگرن.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردوە، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی
ڤاکسین رۆژی (20/14/2022) و لەو رێککەوتە بەدواوە، هەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت،
ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و مووچەکەی رادەگیرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان
رایگەیاندبوو کە ئەگەر هەر فەرمانبەرێکی دیوانی وەزارەت و دامەزراوەکانی سەر بە
وەزارەتەکە تاوەکو (1/1/2022) ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت دەوام بکات.لە هەرێمی
کوردستان تا ئێستا (389) هەزار و (901) کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و لەو
ژمارەیەش حەوت هەزار و (166) کەس گیانیان لەدەستداوە.
289 جار خوێندراوەتەوە