بەهۆى نزمبونەوەى پلەکانى گەرما و بارینى
بەفرێکى زۆر، تا کۆتایى ئەم هەفتەیە لەسەرجەم قوتابخانە حکومى و ناحکومییەکانى
پارێزگاى سلێمانى ، پشوى فەرمى راگەیەنرا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى
سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، دوای راوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری
کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما وە بۆ
پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە بەرواری(2022/1/20/19/18)
لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە.
ئاشکراشى کرد، تاقیکردنەوەکان دەچێتە (2022/1/25) بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە
لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت.
3209 جار خوێندراوەتەوە