بەپێى نوسراوێکى
بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى، کە ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى
رۆژهەڵات و رۆژئاوى سلێمانى سەرجەم پەروەردەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى کردووە،
بۆ ئەمڕۆ مۆڵەت بە خوێندکاران و قوتابیان دەدات ئەگەر بەشدارى تاقیکردنەوەیان
نەکرد.
جۆینی کەناڵی KNN بن لە تێلیگرام
لە نوسراوەکەدا کە
واژۆى دڵشاد عومەر بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لەسەرە، هاتووە، هەر قوتابى
و خوێندکارێک بەهۆى ئەم شەپۆلى بەفربارینەوە نەیتوانى ئامادەى تاقیکردنەوەکانى
ئەمڕۆ بێت، ئەوا لەدواى پشوى کۆتایى وەرزى یەکەم، تاقیکردنەوەى ئەمڕۆ ئەنجام
دەداتەوە و ئەمڕۆى وەک مۆڵەت بۆ هەژمارە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بەهۆى ئەم شەپۆلى بەفربارینەوە، چەند رێگایەکى هاتوچۆکردن پەکى کەوتوە و لە چەند
ناوچەیەکیش پشوى فەرمى راگەیەنرا.
606 جار خوێندراوەتەوە