وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، هاتنەپێشەوەی عێراق لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رادەگەیەنێت و وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت: لە ئەنجامی هەوڵەکانمان عێراق لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتدا گەیشتە  پلەی (47)می جیهان.  
 
جۆینی کەناڵی KNN بن لە تێلیگرام
 
ئەمرۆ هەینی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند: لەئێستادا لە روی خزمەتگوزاری و باشی ئینتەرنێتەوە، لە پلەی (47)می جیهانداین.
 
راعد ئەلمەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، لەبارەی ریزبەندییەکەوە رایگەیاند " بەدەستهێنانی ئەم پلەیەو چونە پێشەوەی عێراق لە ریزبەندی وڵاتە جیهانییەکاندا لە ئەنجامی هەوڵەکانمانە، بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، بۆ هاونیشتیمانیان"
 
ئەو بەرپرسەی حکومەتی عێراق دەشڵێت: لە ئایندەدا هەوڵی ئەوەدەدەن خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە روی خێرای و هەرزانیشەوە باشتربکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە باشترین شێوە سودمەندبن لەو خزمەتگوزارییە.
                
 
              357 جار خوێندراوەتەوە