به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك
كه له ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی دوایی له ساڵی (1850)ه‌وه تاكوو ئێستا وه‌ك گه‌رمترین ساڵه‌كان
له جیهاندا تۆمار كراون.
بەپێی
توێژینەوەیەکی زانایانی ئاژانسی بۆشاییی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی نیشتمانیی ئه‌مریكا NASA و فه‌رمانگه‌ی كه‌شوهه‌وا و ئۆقیانووسی نیشتمانی NOAA و Berkeley Earth ، ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی دوایی له ساڵی 1850ه‌وه
تاكوو ئێستا وه‌ك گه‌رمترین ساڵه‌كان له جیهان تۆمار كراون.
زانایان ئاماژه‌یان
به‌وه داوه كه پله‌كانی گه‌رما له 25 وڵات چونه‌ته سه‌رووی ئاستی ئاسایییه‌وه.
ئەوەشخراوه‌ته‌ڕو،
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌م جۆره، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر یه‌ك ملیار
و 800 ملیۆن كه‌س و ته‌مووزی 2021 گه‌رمترین مانگ بووه تاكو و ئێستا.
زانایان ئاماژه‌یان
به‌وه داوه كه به تێكڕایی پله‌كانی گه‌رما له 2021دا به‌ر له پیشه‌سازی 1.1 بۆ
1.2 سانتیگرات بووه.
838 جار خوێندراوەتەوە